كەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.1 پلە رێختەر لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە روویدا و لەلایەن بەشێكی زۆر لەدانیشتووانەوە هەستیپێكرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەمێک پێش ئێستا كاتژمێر 09:32 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بەپێوەری رێختەر لە پارێزگای سلێمانی روویدا و هاونیشتمانییان دەڵێن، لە هەڵەبجە، خورماڵ و پێنجوێنیش هەستیان پێکردووە.
چەقی بوومەلەرزەكە 76 كیلۆمەتر لە سنە و 17 كیلۆمەتر لە پارێزگای هەڵەبجەوە دوور بووە، لەلایەن بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانەوە بەتایبەت لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی و دەوروبەری هەستیپێكراوە.
جێی باسە، تاكو ئێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراون، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە نەداوە.
