ئەو مامۆستایەى لە هەولێر لێیدرا تەواوى “نهێنییەکان” ئاشکرا دەکات

ئەو مامۆستایەى لە هەولێر لێیدرا تەواوى “نهێنییەکان” ئاشکرا دەکات

ئایار 9, 2023 14:28
ئەو مامۆستایەى لە هەولێر لێیدرا تەواوى “نهێنییەکان” ئاشکرا دەکات
0

لایک

مامۆستایەکی قوتابخانەی رۆشنایی بنەڕەتی لەگەڕەکی سێتاقان رایگەیاند، لەلایەن دوو مامۆستا بەسەرپەرشتی جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی هێرشکراوەتەسەری، بەهۆی ئەوەی کە رێگەی نەداوە پرسیاری تاقیکردنەوەی وانەی ئینگلیزی ئاشکرا بکرێت و نمرەی 100ی بۆ منداڵەکانیان دانەناوە.

مامۆستا مەریەم حەسەن کە هێریشکراوەتەسەر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند، مامۆستای وانەی ئینگلیزیم لەقوتابخانەی رۆشنایی بنەڕەتی لەکاتێکدا خۆم لە ساڵی 2015ەوە بە ناچاری بۆ ئەو قوتابخانەیە گواستراومەتەوە و مامۆستای ناوەندیم.

وتیشی، “لەلایەک بڕێک مووچەکەم گێڕدراوەتەوە و جێگری بەڕێوەبەریش پێمدەڵێت، مووچەی کەسم نەگێڕاوەتەوە و ئەگەر قسە بکەی بوختانت بۆ دروستدەکەم، دوو مامۆستای ئینگلیزیمان هەیە کە برادەری جێگری بەڕێوەبەرن، ئەگەر منداڵەکانیان دەرنەچوێنم بوختانم بۆ دەکەن، ئەمڕۆ هەردووکیان بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری پەروەردە هێرشیانکردەسەرم و دەستم و جلوبەرگەکەم هەموی خوێنە، بەسەرپەرشتی جێگری بەڕێوەبەر لێیاندام”.

وتیشی، “پێیانوتوم جەنگی دەرونیت لەگەڵ دەکەین یان ئەوەتا دەبێت ئەو خوێندکارانە نمرەی 99 و 100یان بۆ دابنرێت و پێش تاقیکردنەوەش پرسیارەکانیان بدەمێ، بەڵام من ئەوەم قبوڵ نەکرد بۆیە لێیان دام”.

ئەو مامۆستایە داواش لە وەزارەتی پەروەردە دەکات، دەستوەردان بکات و کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات و هەروەها سزای ئەو دوو مامۆستایە و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان بدات و دەشڵێت، “جێگری بەڕێوەبەر ناهێڵێت خۆم نەقڵ بکەم بۆ ناوەندی و رێگەم پێنادات، چەند سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هاتوون و پێمانووتون، تا ئێستا چارەسەری کێشەکەیان بۆ نەکردووم، پرسیاری تاقیکردنەوەکانمان لێوەردەگرن لەکاتێکدا ئاستی منداڵەکانیان بەگوێرەی پێویست نیە و خۆیان نمرەی تەواویان بۆ دادەنێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشەق و پێلەقە و راستەی ئاسن لێیاندام، ئەگەر ئەو کەسانە فەسڵ نەکرێن، بەردەوام دەبم لەسەر سکاڵاکەم، چونکە هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردوم”.

En az 10 karakter gerekli