دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە واژۆکردنی ٢٢١ـەمین فەرمانی جێبەجێکردن، ژمارەی فەرمانەکانی لە تەواوی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی تێپەڕاند. بەگوێرەی شیکارییەکی ئاژانسی فرانس پرێس، لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە دەرکردنی ئەم ژمارە زۆرەی فەرمانی سەرۆکایەتییە.
نوێترین فەرمانی ترەمپ کە دوێنێ دووشەممە واژۆی کردووە، تایبەتە بە ناساندنی ماددەی هۆشبەری “فێنتانیل” وەک چەکێکی کۆمەڵکوژ.
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە، ترەمپ گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، ٢٢٠ فەرمانی لە تۆماری فیدراڵیدا بڵاو کردووەتەوە کە ڕاستەوخۆ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و پێویستیان بە ڕەزامەندیی کۆنگرێس نییە. ئەمە لە کاتێکدایە سێ سەرۆکی پێش خۆی (بایدن، ئۆباما و جۆرج بووش) ساڵانە تێکڕا ٣٠ بۆ ٤٠ فەرمانیان دەرکردووە. تەنیا فرانکلین ڕۆزڤێڵت لە کاتی جەنگی جیهانی و قەیرانی گەورەی ئابووریدا ڕێژەی لەو شێوەیەی هەبووە.
بەپێی داتاکان، ٦٠٪ـی فەرمانەکانی ترەمپ تایبەتن بە کاروباری ناوخۆیی و کەمتر لە ١٠٪ـیان پەیوەستن بە سیاسەتی دەرەوە.
ئابووری: ٢٠٪ـی فەرمانەکانن (بازرگانی، وەبەرهێنان و بەربەستی گومرگی).
پرسە کۆمەڵایەتییەکان: ٣٠٪ـی فەرمانەکان پێکدەهێنن (وەک دژایەتیکردنی “کەلتووری وۆک”، مافە مەدەنییەکان، پەروەردە و تەندروستی).
بابەتی دیکە: بەرەوپێشبردنی زیرەکیی دەستکرد و دیاریکردنی شێوازی تەلارسازیی باڵەخانە فیدراڵییەکان.
هەرچەندە لە چوار مانگی سەرەتای دەستبەکاربوونیدا مانگانە زیاتر لە ٣٠ فەرمانی دەردەکرد، بەڵام لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕێژەکە دابەزیوە و لە ماوەی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا تەنیا نزیکەی ١٢ فەرمانی واژۆ کردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا