رووسیا خستنە خوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان لە نزیک مۆسکۆ راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا خستنە خوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان لە نزیک مۆسکۆ راگەیاند

رووسیا خستنە خوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان لە نزیک مۆسکۆ راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کە بە نیاز بوون بەرەو مۆسکۆی پایتەخت هێرشبکات، لەلایەن بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتەوە خراونەتە خوارەوە. سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆش دەڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەوە.

ته‌مموز 4, 2023 10:03
رووسیا خستنە خوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان لە نزیک مۆسکۆ راگەیاند
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بەیانی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی رووسیا “کردەیەکی تیرۆریستی” ئۆکرانیایان پووچەڵکردووەتەوە و  پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانییان لە ناوچەکانی نزیک لە مۆسکۆی پایتەخت خستووەتە خوارەوە.

لای خۆیەوە ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رووداوەکەی سەرکۆنە کرد  و بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئۆکرانیا بەنیازبوو بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناوچەیەک کە “دامەزراوەی ژێرخانی مەدەنی و فڕۆکەخانەی لێیە” بکاتە ئامانج.

هاوکات ئاژانسی “تاس”ـی رووسی لەبارەی رووداوەکە بڵاویکردووەتەوە، بەرگریی ئاسمانی رووسیا یەکێک لە درۆنەکانی لە ناوچەی ‘کاڵوگا’ کە 190 کیلۆمەتر لە ناوەندیی شاری مۆسکۆ دوورە، خستووەتە خوارەوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشکە بووەتە هۆی ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی فنوکۆڤۆ، کە لە شاری مۆسکۆ نزیکە، بۆ ماوەیەک رابگیرێن. 

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەروو، درۆنەکان لە چ شوێنێکەوە و لەلایەن کامە لایەنەوە ئاراستەی مۆسکۆی پایتەخت کراون و لەبارەی زیانەکانیشەوە دەڵێت، خستنەخوارەوەی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەوە.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر مۆسکۆی پایتەخت، تیمە فریاگوزارییەکان لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکانن و هیچ هاووڵاتییەک بەهۆی رووداوەکەوە بریندار نەبووە.

ئەم هێرشە درۆنییە بۆ سەر مۆسکۆی پایتەخت لە کاتێکدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی رووسیا – ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی 2022؛ چەندین جار شارە جیاجاکانی رووسیا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە کراونەتە ئامانج و لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا ئەو جۆرە هێرشانە زیادیان کردووە.

رۆژی 30ـی ئایاری 2023، بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر مۆسکۆ و سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ لەوبارەوەی رایگەیاندبوو، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی بە چەند باڵەخانەیەک گەیاندووە.

En az 10 karakter gerekli