جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌م هێرشه بێ وه‌ڵام نابێت و ئه‌وه‌ی روویدا په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێیه”.
جۆو بایدن له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه كه له سووریا و عێراق چاڵاكی ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن كراونه‌ته ئامانج”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دڵته‌نگی خۆی ده‌ربڕی به له‌ده‌ستدانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌ربڕیوه و ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، “له‌م هێرشه نه‌فره‌تییه‌دا سه‌ربازه‌كانمان له‌ده‌ستدا”.
باسی له‌وه‌شكردووە، “ئه‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌ی كه له‌ده‌ستماندان به هه‌موو مانایه‌ك نیشتمانپه‌روه‌ر بوون، میلله‌ته‌كه‌مان هه‌رگیز قوربانیدانی خۆیان له‌بیر ناكه‌ن، پێكه‌وه ئه‌و پابه‌ندبوونه پیرۆزه ده‌پارێزین كه به خێزانه‌كانیانه‌وه هه‌ڵمانگرتووه، هه‌وڵده‌ده‌ین شایسته‌ی شه‌ره‌ف و بوێری ئه‌وان بین”.
ده‌شڵێت، “ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پابه‌ندبوونمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، گومانمان نییه كه ئێمه لێپرسینه‌وه له هه‌موو به‌رپرسیاره‌كان ده‌كه‌ین له كاتی خۆیدا و به‌و شێوه‌یه‌ی پێویسته وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێیه”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی کە کرایە سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا کوژران و 25 سەربازی دیکەش برینداربوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا