هیچ رێوشوێنێک بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان نەگیراوەتەبەر

هیچ رێوشوێنێک بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان نەگیراوەتەبەر

شوبات 22, 2024 22:18
هیچ رێوشوێنێک بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان نەگیراوەتەبەر
0

لایک

کەمپی ئاوارەکان راستییەکە کە کێشەی گەورە لە رووی ئابووری و سیاسییەوە لە سەرانسەری جیهاندا دروست دەکات. ئەم کەمپانە زۆرجار بوونەتە پەناگەیەک بۆ ملیۆنان کەس کە بەهۆی شەڕ، گۆشەگیری، کارەساتی سروشتی یان سەختی ئابووری ناچاربوونە وڵاتەکانیان جێبهێڵن. بەڵام زۆرجار ئەم کەمپانە تووشی بارودۆخی ناتەواو و کێشەی تەندروستی و ئەمنی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەبنەوە. لە کاتێکدا ئەو ئاوارانەی کە لە کەمپەکاندا دەژین بەئەستەم دەتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، بەڵام دەبنە سەرچاوەی گرژی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەگەری ناکۆکی لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە.

بوونی کەمپی ئاوارەکان لە عێراق لە دوای شەری داعش، نەک هەر کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە و ئاوارەکان هەیە، بەڵکو مەترسی لەسەر سەقامگیری ئابووری و سیاسیش دروست کردووە. ئەم کەمپانە زیاتر سەرچاوە سنووردارەکان کەم دەکەنەوە و ئابووری ناوخۆییەکان تووشی گرژی دەکەن. هەروەها زیادەڕەوی لە خزمەتگوزاریی دەکەن. جگە لەوەش ئەم کەمپانەی ئاوارەکان لەوانەیە کێشەی ژینگەیی وەک پیسبوونی ژینگە و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و خۆراک بەدوای خۆیاندا بهێنن.

بۆ زانینی دوایین ئاماری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، وەک رۆژنامەی تەبا لەگەڵ ناز جلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر (ئەربیل) چاوپێکەوتنێکمان ئەنجامدا.

چەند کەمپی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و ژمارەی ئاوارەکانی کەمپەکان چەندە؟

بەپێی ئامارەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، لە تەواوی هەرێمی کوردستان ٣٠ کەمپی ئاوارە و پەنابەر هەن. سەبارەت بە ئاماری ژمارەی ئاوارە و پەنابەر، هەرێمی کوردستان (٩٠٠،٤٦٧) پەنابەر و ئاوارەی لەخۆگرتووە. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکانی هەرێم لە کۆمەڵگەی خانەخۆیی دەژین، لە کاتێکدا تەنها (٪٣٠)ـی ئەم ئاوارانە لە کەمپەکان دەژین. گەر لەسەر شارەکان دابەشیان بکەین ئەوا (٪٤١)ـی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە لە هەولێر دەژین و (٪٤٠)ـیشی لە دهۆک و (٪١٩)ـی لە سلێمانی دەژین.

“لە مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا ٣،٣٨٩ پەنابەری نوێ هاتوون”

دوایین ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران چییە لەسەر ئاوارەکانی هەرێم؟

گەر باس لە ئاماری ئاوارە تازە هاتووەکان بۆ ناو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بکەین، لە مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ـدا نزیکەی ٣،٣٨٩ پەنابەری نوێ و ٢١٤ ئاوارەی نوێ هاتوون. هەر لەگەڵ ئەمەشدا گەراندنەوەی ئاوارەکانیش ئەنجامدراوە و نزیکەی ١،٩٤٤ ئاوارە و ٢،٠٩٧ پەنابەر گەڕاونەتەوە. لە ئیستادا (٨٠٦،٤٧٢) ئاوارە لە دەرەوەی کەمپ و (٣٦٨،١٥٨) ئاوارە لەناو کەمپەکانی هەرێم دەژین. لەمانە (٢٤٠،٢٢٥) کەسییان دانیشتووی هەولێرە و (١٣١،٩٥٩) کەس لە سلێمانی و (٢٥٨،٩٩٠) کەسیش لە دهۆکە. هەروەها هیچ نووسراوێکی فەرمی یاخوود راگەیەندراوێکمان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە میکانیزمی داخستی کەمپەکان و تا ئیستاش بەردەوامین لە کارەکانمان.

“رۆژانە پێوستمان بە ٣،٢ ملیۆن دۆلارە”

بارودۆخی پێداویستی و خزمەتگوزاییەکانی کەمپەکان لە چ ئاستێکدایە؟

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە ٣،٢ ملیۆنە کە مانگانە دەکاتە ٧٠ ملیۆن و ساڵانەش دەکاتە ٨٤٢ ملیۆن دۆلار، بۆ دابین کردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیانی میوان و دابین کردنی پێداویستیەکانی ئاوارە و پەنابەرە سووریەکان لە هەرێمی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli