کەشناسی: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

کەشناسی: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

نیسان 11, 2024 11:58
کەشناسی: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق نمەباران دەبارێت و سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان-عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت وهەندێك کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .

روونیشكراوەتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

لەبارەی كەشوهەوای رۆژی هەینی ئاماژە بەوەكراوە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەك تاوەكو دوو پلە بەرزتردەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24
سلێمانی: 22
دهۆک : 22
زاخۆ: 22
هەڵەبجە: 21
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 29

En az 10 karakter gerekli