بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەبارەی “حەج بە ڤیزا” هۆشداری دەدات
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەبارەی “حەج بە ڤیزا” هۆشداری دەدات

بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەبارەی “حەج بە ڤیزا” هۆشداری دەدات

ئایار 2, 2024 09:56
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەبارەی “حەج بە ڤیزا” هۆشداری دەدات
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە حەجێک بوونی نییە کە لە رێگەی ڤیزای یەک ساڵییەوە رێکبخرێت، ئەگەری هەیە لە سعودییە دەستگیربکرێن یاخود پێبژاردنیان بۆ بکرێت، هەر کۆمپانیایەکیش بانگەشە بۆ ئەو جۆرە حەجە بکات مۆڵەتی لێ وەردەگیرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ، خەڵکانێک بەناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حاجیان بەرێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە، بۆیە لێرەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دووبارە ئاگادار بکەینەوە کە لە عیراق و لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە حەجێکی لەم جۆرە نییە و حکوومەتی سعوودیەش بۆ ئەمساڵ چەندین رێککاری توندی دايناوە بۆ رێگریکردن لە حەجی نافەرمی”.

دەشڵێت “پێشتریش وەزارەتی حەجی عەرەبستانی سعوودیە بڵاوی کردووتەوە و بە هەموو شاندی وڵاتانی راگەیاندووە کە هەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی بە هەر رێگەیەکی دیکە لە وەرزی حەجدا فەریزەی حەج ئەنجام بدات، لە کاتی دەستگیرکردنی تووشی کێشە دەبێتەوە چ بە پێژماردنی پارە یاخود بە بەندکردن و رێگریکردن کە جارێکی دیکە ئەو هاووڵاتییە گەشتی سعوودییە نەکاتەوە هۆشداری بڵاو دەکاتەوە”.

هەروەها دەڵێت “ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە دووپاتی دەکەینەوە کە هەر هاووڵاتییەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعوودییە دەستگیر بکرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەموو دەرهاویشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان”.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە داوای لە هاووڵاتییان كرد کە خۆیان بە دوور بگرن لەم بانگەشانە تاوەکو سەروەت و سامانیان بە فیرۆنەچێت و ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.

جەختیشی كردەوە كە هەر کۆمپانیایەک لە ئەگەری هەڵسانی بەم کارە و لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هەبێت، ئەوا مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی دیکە بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان و عیراق کاری حەج و عومڕە بکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli