مەسعود بارزانی: هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • رۆژەڤ
  • مەسعود بارزانی: هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

مەسعود بارزانی: هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

ئازار 24, 2026 23:46
مەسعود بارزانی: هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت
0

لایک

مەسعود بارزانی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو پەلامارە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، ئاماژەشی داوە، ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستان-عێراق بەشێک نەبووە لەم شەڕە و هیچ کات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکانی.

دەقی پەیامی مەسعود بارزانی بەمشێوەیە:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەو پەلامارە ناڕەوایە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.

ئەو پەلامارە دوژمنكارانەیە و، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەوە لە حاڵێكدایە كە هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچكات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.  

پێشمەرگە ئازیزترین و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانە.

مسعود بارزانی
٢٤ـی ئاداری ٢٠٢٦

En az 10 karakter gerekli