ڕاگەیاندنی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر، كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت، بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ٢٥٠٠ – ٣٠٠٠ مێگاوات كەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦