ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی نوسراوێکی فەرمییەوە داوای لە وەزارەتی داریی عێراق کردووە، بڕی ئەو 700 ملیار دینارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانکراوە خەرج بکرێت، لە دوای گەیشتنی پارەکەش دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی ئەمێندارێتی گەشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە بڕی ئەو 700 ملیار دینارەی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە، خەرجبکرێت.
لە بارەی ئەو بڕە پارەیەوە ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت، بۆ ته‌مویلی مووچه‌ی مانگه‌كانی (7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12) نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات.
پێشتریش رێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانی چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، “له‌هه‌وڵیشداین بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ مانگی دیكه له به‌غدا مسۆگه‌ر بكه‌ین”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، بە شێوەی مانگانە بڕی 700 ملیار دینار لە بانکەکانی عێراقەوە بە شێوەی قەرز رەوانەی هەرێم بکرێت، لە هەرێمیش وەک مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.