لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان-عێراق، دوای چاودێریکردنی وردی ئاسمان، رایگەیاند کە بەهۆی نەبینینی مانگی شەوالەوە، ڕۆژی پێنجشەممە جەژن نییە و دەبێتە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا، وتی: “دوای ئەوەی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنە لاوەکییەکان چاودێری بینینی مانگ کرا، بەڵگەی شەرعی بینینی هیلالی مانگی شەووال نەسەلمێنرا.”
بەپێی ئەم بڕیارە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند: “سبەی پێنجشەممە، دەبێتە تەواوکەری مانگی پیرۆزی رەمەزان و، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزان دەبێت لە هەرێمی کوردستان.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت