وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕاگرتنی هاتووچۆی ئاسمانی له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان و داخستنی ئاسمانی عێراق تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی هاتووچۆی ئاسمانی له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و داخستنی كاتی ئاسمانی عێراقی كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند، “داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران له‌ناو گرژییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌دایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی عێراق به‌رده‌وامه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له ئاسمانی عێراقدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆمپانیای گشتی عێراقی بۆ خزمه‌تگوزاری گه‌شته ئاسمانییه‌كان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ورده ورده ئاسمانی عێراقی به‌ڕووی هه‌موو فڕۆكه‌كانی گه‌یشتن و ڕۆیشتن و ترانزێت راگرت. هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه ئاسمانی ئێمه به‌كارده‌هێنن، ئاسمانی عێراقی داخست تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر.
باسی له‌وه‌شكردووه، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق به هۆكاری خۆپارێزی به‌رده‌وامه له ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران.