میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتۆن کوژراون.
پۆلیسی ئەمریکا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی رووداوی تەقەکردنەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە پێش تەقەکردنەکە لە دەرەوەی مۆزەخانەکە هاتووچۆی کردووە و دوای رووداوەکە لەلایەن کارمەندانی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی ئەمریکا، “تۆمەتباری کوشتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە کاتی دەستگیرکردنیدا هاواری ‘ئازادی بۆ فەلەستین’یان کردووە”.
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: تەقەکردن لە دەرەوەی مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتۆن، کردەوەیەکی تیرۆریستی دژ بە جولەکەکانە.
دانۆن ڕونیکردەوە کە دوای رووداوی تەقەکردنەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا