وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەردانەکەیدا بۆ ڕامەڵڵا، کە لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆبووەوە رایگهیاند، وڵاتهكهی “پابەندە بە کارکردن بۆ گەیشتن بە خواستەکانی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەت، دهشڵێت، “نابێت فەڵەستینییەکان بە زۆر ئاوارە بکرێن”.
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها جەختی لەسەر “پابەندبوونی واشنتن بە بەرزکردنەوەی کەرامەت و ئاسایش بۆ فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان بە هەمان شێوە” کردوەتەوە.
باسیان لە پێویستی وەستاندنی توندوتیژییەکان کردوە کە لەلایەن توندڕەوەکانەوە دژی فەڵەستینییەکان
ئاماژەی بەوەکردوە، هەردولا هەروەها باسیان لە “پێویستی وەستاندنی کردەوە توندوتیژییەکان کردوە کە لەلایەن توندڕەوەکانەوە دژی فەڵەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامدەدرێن”، هاوكات ئاماژەی بە توندوتیژیی دانیشتوان کرد، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە فەڵەستینیەکان لە ماوەی مانگی رابردوودا بەتایبەتی.
ئەمریکا پابەندە بە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان
سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە کەرتی غەززە کە ئیسرائیل گەمارۆی تەواوەتی بەسەردا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بلینکن بە سەردانێک گەیشتە کەناری رۆژئاوا، کە پێشوەختە راگەیەندراو نەبوو، لە چوارچێوەی گەشتێکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ مهحمود عەباس کۆبوەوە، کە دووەمین گەشتە لە دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە مانگی رابردوودا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا