هۆکاری داخرانی دەرمانخانەی سەروەران هەرزان فڕۆشتنی نییە بەڵکو …

هۆکاری داخرانی دەرمانخانەی سەروەران هەرزان فڕۆشتنی نییە بەڵکو …

تەنها لە یەکێک لە بابەتەکانی دەرمان بە بڕی 4٫500 چوار هەزار و پێنج سەد پاکەتی قاچاغ و تەقلید (تەزویر) دەستی بەسەرداگیراوە

نیسان 1, 2023 16:56
هۆکاری داخرانی دەرمانخانەی سەروەران هەرزان فڕۆشتنی نییە بەڵکو …
0

لایک

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم دەڵێت، دەرمانخانەی سەروەران بەهۆی هەرزان فرۆشتنی دەرمانەوە دانەخراوە، بەڵکو بەهۆی فرۆشتنتی دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەلایەن تیمەکانیانەوە داخراوە.

ئەمڕۆ شەممە 1ـی نیسانی 2023، هونەر شێروانی، بەرپرسی پشکنینی دامەزراوە ناحکومیەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی لەسەر هەرزان فرۆشتنی دەرمان، هیچ دەرمانخانە و دامودەزگایەکی ئەهلی سزا نەداوە و نەیداوەتە دادگا، “ئەم قسانە پرۆپاگەندەی ئەو لایەنانەن کە لەلایەن تیماکانی وەزارەتەوە سزا دراون و دەیانەوێت خۆیان لە سەرپێچییەکانی وەزارەتی تەندروستی بدۆزنەوە”.

شێروانی وتیشی، “دەرمانخانەی سەروەران بەشێوەیەکی هەرزان دەرمانی نەفرۆشتووە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بەردەستماندان لەماوەی رابردوودا، لە ساڵانی 2021 و 2022ـش دەرمانخانەکە لەلایەن لێژنەکانی چاودێریی بازاڕ و تیمەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستییەوە بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچوو و قاچاخەوە سزادراوە”.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، دەرمانخانەکە ژمارەیەک دەرمانی فرۆشتووە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ هاووڵاتییان دابیندەکران، لە کاتێکدا کڕین و فرۆشتن بەو جۆرە دەرمانانە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بووە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دەرمانی قاچاغ و تەزویر نەک دەبێت بە هەرزان بفرۆشرێت و بدرێتە هاووڵاتی، بەڵکو دەبێت دەستی بەسەردابگیرێت و خاوەنەکە و رێڕەوی هاتنەکەشی دەستبەسەر بکرێت”.

ئەوەش هاتووە، “تەنها لە یەکێک لە بابەتەکانی دەرمان بە بڕی 4٫500 چوار هەزار و پێنج سەد پاکەتی قاچاغ و تەقلید (تەزویر) دەستی بەسەرداگیراوە، جگە لە چەندین جۆر و بڕی گەورەی دیکەی دەرمانی دزیاری حکومی لە عێراق کە پێویستە بەخۆڕایی لە نەخۆشخانەکان بدرێت کەچی دەهێنرێت و دەفڕۆشرێتەوە بە هاووڵاتییان.

En az 10 karakter gerekli