لەو راپۆرتەی کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بەبۆنەی رۆژی پاراستن لە خنکان کە دەکەوێتە 25ـی تەمووزی هەموو ساڵێک ئاماژە بەوە دراوە کە راهێنانی منداڵان بۆ مەلەکردن لە قۆناغی منداڵیدا دەکرێ ببێتە هۆی رزگاکردنی ملیۆنان کەس.
لە راپۆەرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە وەبەرهێنانی جیهانیی لە چاودێرییکردنی منداڵان و راهێنانیان بۆ مەلەکردن لە ئاستی تەمەنی بەر لە چوون بۆ قوتابخانە و تەمەنی خوێندن دەکرێت ژیانی زیاتر لە 774 هەزار منداڵ رزگار بکات.
ئەوەش هاتووە کە ساڵانە نزیکەی 236 هەزار کەس بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە، تەنها لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە