حەج و عومرەی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی عومرەی راگەیاند

حەج و عومرەی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی عومرەی راگەیاند

ئازار 19, 2026 16:12
حەج و عومرەی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی عومرەی راگەیاند
0

لایک

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و سبەینێ دوایین ڕۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی ڤیزایان وەرگرتووە و گەشتیان بۆ ئەنجامدانی عومرە نەکردووە، دوایین وادە بۆ چوونە ناو خاکی عەرەبستانی سعوودیە لەلایەن عومرەکارانەوە، ڕۆژی ١٥ـی شەوالە، كە دەكاتە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕۆژی ١٨ـی مانگی نیسان، بە کۆتا ڕۆژی وەرزی عومرە لە سعوودیە دادەنرێت و جەختی کردەوە، نابێت لەو رێکەوتە بەدواوە هیچ عومرەکارێک لە سعوودیە مابێتەوە و پێویستە هەمووان گەڕابنەوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش حەج، کاروان ستونی باسی لەوەکرد، کە زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵی ٢٠٢٦، تەواو کراون، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ یان گۆڕانکاری بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ نەدراوە و کارەکان وەک خۆیان بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچن.

هەروەها ئەوەشی روونكردەوە، لە ١٨ـی مانگی نیسانی ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی چالاککردنی ڤیزای حەجی ئەمساڵ دەبێت و بەمەش قۆناغی کردەیی گەشتی حاجی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

En az 10 karakter gerekli