ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كه پێده‌چێت به‌هۆی دزه‌كردنی غازه‌وه بووبێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پارێزگای هێبی له باكووری چین روویدا و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كه‌ناڵی “CCTV” چین بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، پێده‌چێت هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دزه‌كردنی غاز بێت له‌ناو چێشتخانه‌یه‌كی مریشكی سوركراوهدا.
به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی چینی، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له شاری سانهێ كه كه‌متر له 50 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی په‌كین دووره روویداوه، به‌جۆرێكیش بووه سه‌ره‌تا له نهۆمی خواره‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی كۆن روویداوه و دواتریش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه، رووداوه‌كه فراوان بووه.
ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران و 36 ئه‌مبوڵانس و 154 كارمه‌ند ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا