سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی   کۆبۆوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبۆوە

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبۆوە

نیسان 7, 2024 15:00
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی   کۆبۆوە
0

لایک

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران و دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کرد.

لە دوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانی چارەسەری کێشەی مووچە و رێککەوتنی حکومەتی فیدڕاڵی حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەرز دەنرخێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بە بەشداری ھەمو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم دەکەنەوە لەپێناو مسۆگەرکردنی شەفافیەتی پرۆسەکە و بەرجەستەکردنی خواستەکانی کورد لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیدا.

لە بەرامبەر وتەکانی سەرۆککۆماری عێراق بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستران رایگەیاند، یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکات و پەرۆشە بۆ بەشداریکردنی هەمو هێزە سیاسییە کوردییەکان و دەستەبەرکردنی مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا.

لەلایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لێکتێگەیشتنە بەردەوامەکان دەبنە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە بەرەوپێشەوە دەبەن.

En az 10 karakter gerekli