چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا لە شاری بەغداد، پرسی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی تاوتوێ کرد.
هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاند: گفتوگۆکانیان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و هەنگاوی کردەیی نراوە بۆ تێپەڕاندنی شایستە دەستوورییەکان.
دوێنێ شەممە، ١٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، چوارچێوەی هەماهەنگی ٢٥٨ـەمین کۆبوونەوەی خولیی خۆی لە نووسینگەی موحسین مەندەلاوی ئەنجام دا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و یەکلاکردنەوەی ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قۆناغی داهاتوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی نووسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە، تێیدا گفتوگۆی بەرپرسانە دەربارەی داهاتووی سیاسیی وڵات کراوە.
ئەنجامی گفتوگۆکان ئاماژەی ئەرێنی و پەرەسەندنی گرنگیان بەخۆوە بینیوە، کە تەواو هاوتان لەگەڵ پێویستییەکانی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاکانی عیراق.
ئەم هەوڵانەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە کە هێزە سیاسییەکانی عێراق لە کێبڕکێدان بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوورییەکان لە وادەی خۆیدا، یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران لە ناو ماڵی شیعەدا، کلیلێکی سەرەکییە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە بنبەستێکی سیاسی کە کاریگەری لەسەر سەقامگیریی وڵات هەبێت.