هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن راگیرا

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن راگیرا

ئایار 12, 2024 16:35
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن راگیرا
0

لایک

وەزارەتی وزە و سامانی کانزایی ئوردن رایگەیاند، بەهۆی کۆتایی هاتنی وادەی یاداشتنامەی نەوتی خاو لە نێوان حکومەتی عێراق و ئوردن هەناردەی نەوتی عێراقی راگیراوە، بەم زووانە چەند رێکارێک دەگرنە بەر بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی نوێ لەگەڵ بەغداد.

وەزارەتی وزە و سامانی کانزایی ئوردن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راگرتنی هەناردەی نەوتی عێراقی بە پشتبەستنە بە کۆتایی هاتنی کارکردن بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئامادەکردنی نەوتی خاوی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی شانشینی ئوردن.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە کانزاییەکانی ئوردن ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی گفتوگۆیان کردووە لەبارەی درێژکردنەوەی یاداشتنامەی نەوتی خاو، هەر کاتێک پرۆسەی گواستنەوەی رێژەی ئەو نەوتە تەواوبوو کە رێککەوتنی لەسەرکراوە، رێکاری پێویست دەگرنە بەر بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی نوێ.

En az 10 karakter gerekli