وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

شوبات 13, 2025 09:01
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
0

لایک

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 13ـی شوباتی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردووە، مارکۆ رۆبیۆ لە ئەڵمانیا، جیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوتیش دەکات و پەیام و سیاسەتی نوێی وڵاتەکەی بە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت. 

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕوبیۆ بە گەشتێکی چوار ڕۆژە لە 15 تا 18ـی شوبات، سەردانی ئیسرائیل و سعوودییە و ئیمارات دەکات. 

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەجێندای سەردانەکە پەرەپێدانی پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە و سەقامگیری و ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی ڕوبیۆ سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەستە بە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی دەستی حەماس و جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی شەڕی غەززە، لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران.

En az 10 karakter gerekli