كەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

حوزه‌یران 1, 2024 14:30
كەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
0

لایک

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرمی نزم و سبەی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە (4-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.

سبەینێش بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانیش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 38 پلە، سلێمانی 37، دهۆک 36، کەرکوک 40، هەڵەبجە 38، زاخۆ 37، سۆران 35، حاجی ئۆمەران 29 و گەرمیان 42 پلەی سیلیزی).

En az 10 karakter gerekli