بەهۆی هەرەسهێنانی زەوی لە ئیندۆنیزیا چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی

بەهۆی هەرەسهێنانی زەوی لە ئیندۆنیزیا چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی

كانونی دووه‌م 24, 2026 11:01
بەهۆی هەرەسهێنانی زەوی لە ئیندۆنیزیا چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی
0

لایک

بەهۆی بارانی بەخوڕ و هەرەسهێنانی زەوی لە هەرێمێکی ئیندۆنیزیا، چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی و تیمەکانی فریاگوزاریش هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان چڕ کردووەتەوە.

ئەمڕۆ ئاژانسی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هەرەسهێنانی زەوی لە گوندێکی ناوچەی (باندۆنگ) لە هەرێمی ڕۆژئاوای جاڤا، ٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٨٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

هەروەها عەبدولموھاری، وتەبێژی ئاژانسی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕاگەیاند: “ژمارەی بێسەروشوێنبووان بەرزە و ئەمڕۆ هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەیان چڕ دەکەینەوە”.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بارانی بەخوڕ. پێشتریش ئاژانسی کەشناسیی ئیندۆنیزیا هۆشداریی دابوو لە خراپیی کەشوهەوا و بارینی بارانی بەخوڕ بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی ڕۆژئاوای جاڤا.

En az 10 karakter gerekli