داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم ئاشکرا دەکرێت

داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم ئاشکرا دەکرێت

تشرینی دووه‌م 1, 2023 18:33
داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی (تشرینی یەکەم/10) زیاتر لە 109 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی 9.69 ملیار دۆلار بووە، هەر بەرمیلە نەوتێکیش بە 88.26 دۆلار فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سومۆ” کۆی نەوتی هەناردەکراوی مانگی (تشرینی یەکەم/10) 109 ملیۆن و 545 بەرمیل بووە، داهاتی فرۆشی ئەو نەوتەش 9.69 ملیار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 108 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، رێژەی هەناردەی نەوت بۆ ئوردن 464 هەزار و 728 بەرمیل نەوت بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕی یەک ملیۆن و 30 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی گەیارەوە هەناردەکراوە، هاوکات رێژەی نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە سێ ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل نەوت بووە، هەر بەرمیلێکیش بە 88.26 دۆلار فرۆشراوە.

En az 10 karakter gerekli