وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی هەناردەی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، “کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا گەیشتووەتە ٩ ملیۆن و ٨٨٤ هەزار و ١٣٠ بەرمیل، کە داهاتەکەی زیاتر بووە لە ١ ملیار و ٨٧ ملیۆن و ٨٢ هەزار دۆلار”.
ئامارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “کۆی بڕی هەناردەکراو لە نەوتی خاوی بەسرە لە مانگی نیساندا ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٦١٠ بەرمیل بووە، لە کاتێکدا بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە ٣٣٩ هەزار و ٦٤ بەرمیل بووە، و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکووکیش لە ڕێگەی هەمان بەندەرەوە ٤ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٤٥٦ بەرمیل بووە”.