وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی بوومەلەرزە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 2 هەزار و 901 کەس.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی 8ـی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 2 ھەزار و 901 کەس، ھەروەھا ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە پێنج ھەزار و 530 کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا ئێستا لە کۆی ئەو دوو ھەزار و 901 کەسەی کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، تەرمی دوو ھەزار و ٨٨٤یان بەخاک سپێردراون.
ڕۆژی 8ـی ئەم مانگە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلە بە پێوەری ڕێختەر مەغریبی ھەژاند.
پێشتر پەیمانگای جیۆفیزیکی نیشتمانیی مەغریب لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی حەوز بووە کە 80 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای مەراکیشەوە دوورە و لە ڕووبەرێکی 400 کیلۆمەترچوارگۆشەدا ھەستی پێکراوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا