ئەمریکا: جێگەی قبووڵ نییە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگرییان لە خۆپێشاندەران نەکردووە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا: جێگەی قبووڵ نییە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگرییان لە خۆپێشاندەران نەکردووە

ئەمریکا: جێگەی قبووڵ نییە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگرییان لە خۆپێشاندەران نەکردووە

ته‌مموز 20, 2023 19:56
ئەمریکا: جێگەی قبووڵ نییە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگرییان لە خۆپێشاندەران نەکردووە
0

لایک

رۆژی پێنجشەممە، 20ـی تەممووزی 2023، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، نیگەرانی وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغداد لەلایەن خۆپێشاندەرە عێراقییەکان دەربڕی و هێزە عێراقییەکانی بەوە تۆمەتبارکرد کە هیچ هەوڵێکیان نەداوە رێگە لە خۆپێشاندەران بگرن و وتی: “ئازادی گردبوونەوەی ئاشتییانە هێمایەکی تایبەتە بە دیموکراسی، بەڵام ئەوەی شەوی رابردوو روویدا کردەیەکی پێشێلکارانە بوو؛ جێگەی قبووڵ نییە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگەیان لە خۆپێشاندەران نەگرتووە لەوەی بۆ دووەم جار بچنە نێو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی سوێد و زیانی پێبگەیێنن.” 

میلەر ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ باڵیۆزی سوێد لە عێراق لە پەیوەندیدان و داوای لە حکومەتی عێراق کرد رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و نێردەی وڵاتانی بیانی لە وڵاتەکەی بپارێزێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاند: “هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان”.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆسەر کاری دیپلۆماسی وەسفکرد.

En az 10 karakter gerekli