عێراق و ئوردن گرێبەستێکیان لە بواری بەستنەوەی کارەبا لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژۆ کرد.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئوردن بڵاویکردەوە، گرێبەستەکە لەلایەن ئەمجەد رەواشد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کارەبای نیشتمانیی ئوردن و ریاز عورەیبی، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبای ناوچەی ناوەڕاستی عێراق لە عەممان واژۆ کراوە.
دەشڵێت: “واژۆپڕۆژەکە دەبێتە مایەی ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا و بەشێکە لە پلانێکی گشتگیر بۆ بازاڕی وزەی ھاوبەشی عەرەبی لە داھاتوودا”.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کارەبای نیشتمانیی ئوردن، ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم رێوشوێنە تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواوکراون و ئوردن40 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابیندەکات”.
دەشڵێت: “دەستیانکردووە بە ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە، کە چاوەڕاندەکرێت لە ئەمساڵدا تەواو بکرێت و دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەش، ئوردن150 بۆ 200 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابیندەکات و دواتر لەگەڵ پەرەپێدان بە پڕۆژەکە، ئوردن500 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەدات”.
ئەو رێژەیە هێشتا پێداویستیی خواستی بەکارهێنەرانی کارەبای لە عێراق پڕناکاتەوە، بەڵام لە وەرزی زستاندا ئەو رێژەیە زۆر زیاتر کەمیکردووە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق رۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر بێ کارەبا دەبن.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند “بە بەراوردکردنی ئەزموونی وڵاتانی دراوسێ لەم رووەوە، بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێکی باش، لە یەکەم قۆناغدا لە بەغدادەوە پرۆژەی پێوەری زیرەک کەوتووەتە کار و پاشان پارێزگاکانی دیکەش دەگرێتەوە”.
وەزارەتی کارەبای عێراق راشیگەیاندووە “پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەبێتەهۆی دابینکردنی کارەبا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر”.