ئاژانسی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئەندەنوسیا نوێترین ئاماری قوربانییانی لافاو و هەرەسە خاکییەکانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و هەرەسی خاکەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٠٠٣ کەس، لەکاتێکدا هێشتا ٢١٨ کەس بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەو لافاوانەی بەر لە دوو هەفتە پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوماترا و ئاچێی گرتەوە، بوونەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە ٥٤٠٠ کەس.
سەبارەت بە زیانلێکەوتووان و ئاوارەکان، ئامارەکان دەریدەخەن کە تا ئێستا ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە پەناگە کاتییەکاندا دەمێننەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا