بەرپرسێکی یەکێتی تێبینی لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرپرسێکی یەکێتی تێبینی لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان دەدات

بەرپرسێکی یەکێتی تێبینی لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان دەدات

دیاریكردنی واده‌كه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ هێشتا دانوستانی لایه‌نه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو و گفتوگۆكان ته‌واونه‌بوون

ئازار 27, 2023 13:39
بەرپرسێکی یەکێتی تێبینی لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان دەدات
0

لایک

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تێبینی خۆی له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، دیاریكردنی واده‌كه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ هێشتا دانوستانی لایه‌نه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو و گفتوگۆكان ته‌واونه‌بوون.

له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ میدیا ناوخۆییەکانی راگه‌یاند، “راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا بوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ و پارتی به‌رده‌وامبوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی، ئه‌م بابه‌ته‌ پرسێكی نیشتیمانییه‌ و ده‌بێت كۆده‌نگییه‌كی له‌سه‌ربێت، له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ گه‌یشتبووینه‌ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ مابوون بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و بڕیاری كۆتایی لێبدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، راگه‌یاندنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن كتوپڕ بوو له‌كاتێكدا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ماوه‌ی به‌سه‌رچووه‌ واتا كۆمسیۆنێكی فه‌رمی و شه‌رعی نییه‌ بتوانێت رێكاره‌كان ئه‌نجامبدات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ “پرسیار و گومان” دروستده‌كات له‌وه‌ی كه‌ جۆرێک له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ به‌دوای خۆیدا بهێنێت.

له‌تیف نێروه‌یی جەختی لەوەشکردەوە، “دیاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌بێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و به‌بێ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان نه‌ک نابێت هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی خوڵقاندنی كێشه‌ی دیكه‌ و ناتوانێت ببێته‌ هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌ی پاک و بێگه‌رد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بناغه‌كه‌ی دانه‌نراوه‌ كێ به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت؟ به‌ كام یاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟”.

وتیشی، “ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌ و سوورین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌ردی دیموكراتیانه‌، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش په‌له‌ بكات و رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكات گومانی دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن دروستده‌بێت”.

نێروه‌یی تایبەت بە بۆچوونەکانیی بەرامبەر پارتی وتی، “گومانمان له‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ پارتی پاشگه‌زبووبێته‌وه‌ له‌و به‌ڵێن و گۆڕانكاریانه‌ی بڕیاربوو بكرێت، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه‌ دیاریكردنی واده‌كه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌كان گومانی بۆ دروستكردوین، بابه‌تێكی دیكه‌ كورسی پێكهاته‌كانه‌ كه‌ ده‌بێت خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵیبژێرن و هیچ حیزبێک نوێنه‌ریان بۆ دیارینه‌كات”.

En az 10 karakter gerekli