یەكێك لەو گرفتە بێزاركەرانەی ڕووبەڕووی زۆر كەس دەبێتەوە، بۆنی ناخۆشی هەناسەیە، كە دۆخێكی شەرمەزاركەر بۆ كەسەكە دروستدەكات، وادەكات لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان دوربكەوێتەوە و متمانە بەخۆبوونی لەدەستبدات.
ئەم گرفتە هۆكاری زۆرە، كە دەتوانیت لە رێگەی زانینی گرفتەكانەوە چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە.
هۆكارەكان:
1. جۆری خواردن:
خواردن رۆڵی زۆری هەیە لە بۆنی ناخۆشی دەم، لەوانیش، سیر و پیاز، هەروەها ئەگەر خۆراك بە باشی نەكوڵێت، بۆنی ناخۆشی هەناسە دروستدەكات، لەلایەكی دیكەوە قاوە یان رۆنی ماسی بە هەمانشێوە بۆنی ناخۆشی هەناسە دروستدەكەن.
2. وشكی دەم:
ئەو كەسانەی ناو دەمیان وشكە، زیاتر لە كەسانی ئاسایی بۆنی ناخۆشی هەناسەیان توشدەبێت.
3. جگەرە كێشان:
دووكەڵ بە گشتی بۆنی ناخۆشی هەناسە دروستدەكات.
.4 چەند گرفتێكی گشتی تەندروستی:
كلۆربوونی ددان یان هەوكردنی پوك، یاخود هەر نەخۆشییەكی پەیوەندیدار بە دەم دەكرێت هۆكاربێت بۆ ئەوەی ناخۆشی دەم دروستبێت.
. 5تەل یان كیفی ددان:
هەندێك كات هۆكارەكانی راستكردنەوەی ددان هۆكارن بۆئەوەی بۆنی ناخۆشی هەناسە دروستبكەن، بەتایبەتی ئەگەر چارەخواز گرنگی بە خاوێنڕاگرتنی ددانەكانی نەدات.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە