ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان بەبۆنەی 25ـی شوبات ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
ئایدن مەعروف لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، “بەبۆنەی سەد وچواردەهەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی تورکمانی (حەوادس) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمانی ، پیرۆزبایی لە هەموو میدیاكار و ڕۆژنامەنووسانی سەربە نەتەوەی تورکمانی بەتایبەت و پێکھاتەکان بەگشتی دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم”.
وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان لە پەیامەكەدا ئەوەشی خستەڕوو، ” شایانی باسکردنە بە بڕیاری ژمارە 1ـی ساڵی 2020 ڕۆژی 25ـی شوباتی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری پێکھاتەی تورکمانی لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دیاریکرا”.