کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

ئه‌یلول 13, 2023 12:14
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە بارانێکى کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوورى رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن”.

باسیلەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر37 پلەى سیلیزى، سلێمانی 36 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 37 پلەى سیلیزى، زاخۆ 36 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 26 پلەى سیلیزى، سۆران 34 پلەى سیلیزى و گەرمیان 41پلەى سیلیزى دەبێت.

En az 10 karakter gerekli