سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەیشتە سلێمانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەیشتە سلێمانی

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەیشتە سلێمانی

بەشداری لە دیداری سلێمانی دەکات

ئازار 15, 2023 13:33
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەیشتە سلێمانی
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومیەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فایەق زێدان بەمەبەستی بەشداریکردن لەدیداری سلێمانی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومیەوە پێشوازی لێکراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە، دیداری سلێمانی بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەکان)، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

دیداری سلێمانی، گەورەترین دیداری سیاسیە لە هەرێم و عێراق کە بەبەشداری سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییە کاریگەر و بڕیاربەدەستەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردەو دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.

En az 10 karakter gerekli