لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا نزیکەی 46 ملیۆن بەرمیل بووە.
ئیدارەی عێراق لە خشتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی بۆ ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023، 45 ملیۆن و 998 هەزار بەرمیل بووە.
هاوکات رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بەڕێژەی 37% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 رووی لەزیادبوون کردووە کە تێیدا هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا گەیشتە 29.029 ملیۆن بەرمیل. هەروەها زیادبوونی 65% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2021ـی تۆمارکرد کە لەساڵی 2021ـدا تێیدا هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا گەیشتە بۆ 16 ملیۆن و 112 ملیۆن بەرمیل.
عێراق نزیکەی 10%ـی هەناردەی نەوتی خۆی بۆ ئەمریکا هەناردە دەکات و لە 10 وڵاتی سەرەکی هەناردەکاری بۆ ئەمریکا دادەنرێت، لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک و سعودیە.