چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات رێز له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بگیرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات رێز له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بگیرێت

ئازار 21, 2024 10:57
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات رێز له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بگیرێت
0

لایک

چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک رایگەیاند، رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرن و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پابەندی بن.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چوارچێوەکە جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و درێژنەکردنەوەی هیچ دەسەڵاتێک دەکاتەوە بەسەر ئەوی دیکەدا، لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی دەستووری”.

لە راگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە، “چوارچێوەی هەماهەنگی بە رێز و پێزانینەوە سەیری دادگای باڵای فیدراڵی و سەرۆکەکەی دەکات و داوا لە هەموو هێزەکان دەکات پابەندی بڕیارەکانی بن”.

En az 10 karakter gerekli