پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

ته‌مموز 26, 2023 11:54
پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەولێر:42 پلەى سیلیزى، سلێمانی:40 پلەى سیلیزى،دهۆک:41 پلەى سیلیزى، کەرکوک:44 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:42 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:30پلەى سیلیزى، زاخۆ:43 پلەى سیلیزى، سۆران:40 پلەى سیلیزى، گەرمیان:45 پلەى سیلیزى دەبێت.

هاوکات شارەزایەکی كەشناسی رایگەیاندووە: بەگوێرەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە هەیە، پێشبینی دەكرێت مانگی داهاتوو بەراورد بەم مانگە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا زیاتر بەرزببنەوەو كەشوهەوا گەرمتر بێت.

En az 10 karakter gerekli