درەنگانی شەوی رابردوو سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لایەنەکانی ناو چوارێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی تەواوی خۆیان بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوپاتکردوەتەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی راگەیاندووە.
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان هەر هەڵوێستێکیان رەتکردووەتەوە کە زیان بە ناوبانگ و بێلایەنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بگەیەنێت.
لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چوارچێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا راگەیاندووە.