هەولێر.. سێ كرێكار كەوتنە ناو مەنهۆڵێكەوە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. سێ كرێكار كەوتنە ناو مەنهۆڵێكەوە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

هەولێر.. سێ كرێكار كەوتنە ناو مەنهۆڵێكەوە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا

ئاب 29, 2023 11:24
هەولێر.. سێ كرێكار كەوتنە ناو مەنهۆڵێكەوە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا
0

لایک

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەیەكدا لە سنوری گەڕەكی تەیراوا، سێ كرێكار كەوتنە ناو مەنهۆڵێكەوە و بەوهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەمیانەی كاركردن لە پرۆژەیەكی گەڕەكی تەیراوا، سێ كرێكار كەوتونەتە ناو چاڵێكەوە كە بەمەبەستی مەنهۆڵ هەڵكەندراوە، پاش گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانراوە دەربهێندرێن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد، یەكێك لە كرێكارەكان لەكاتی كەوتنە خوارەوەیدا بۆ ناو مەنهۆڵەكە گیانی لەدەستداوە و دو كرێكارەكەی دیكەش برینداربون كە برینی یەكێكیان سەختە و لەئێستاشدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەشیخستەڕوو، روداوەكە بەجۆرێك بوە ئەو كرێكارانە لە پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقامێكدا كاریان كردوە و ئەو چاڵەشی هەڵكەندراوە بۆ مەنهۆڵ بووە، یەكێك لەكرێكارەكان كەوتوەتە ناو چاڵەكەوە و دوو كرێكارەكەی دیكەش هەوڵیانداوە دەریبهێنن، بەڵام ئەوانیش كەوتنەتە ناو چاڵەكەوە.

En az 10 karakter gerekli