لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوویدا چوارچێوەی هەماهەنگی دوو داواكاری ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەركردەكانی چوارچێوە و ژمارەیەك پەرلەمانتار لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، پاش پێداچوونەوە بە ماددەكانی بودجە و، دوای دڵنیابوونەوە لە بوونی تەرخانكراوی پێویست بۆ پارێزگاكان لە ساڵی 2024دا، جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە لەپێناو هێنانەدی بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییان و پاڵپشتیكردنی دۆخی ئابووری.
هەروەك گرنگیی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نزیكترین ماوەدا دووپاتكرایەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له 14ی 11ی ساڵی رابردوو، به‌بڕیارێك مافی ئه‌ندامییەتی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی له په‌رله‌مان سه‌نده‌وه.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی، له 13ی 1ی 2024 یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به سێ كاندیدی سووننه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ به‌ڕێوه چوو، له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدان شه‌علان كه‌ریم له پارتی ته‌قه‌دووم له‌كۆی 314 ده‌نگ 152 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، سالم عیساوی 97 ده‌نگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش 48 ده‌نگ.
بڕیاربوو گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌ناو په‌رله‌مان، تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدراڵی له‌دژی شه‌علان كه‌ریم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.