بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ و سبەینێ دووەم رۆژی جەژنی قوربان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەڕێژەی 1-2 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژانی پێشوو.
هەروەها سبەی پێنجشەممە بەهەمانشێوە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما جارێکی دیکە و بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، بەجۆرێک لەناوچەکانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.