بەهۆی خراپی دۆخی کەش و هەوا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بۆماوەیەکی نادیار گەشتەکانی راگرت.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل رایگەیاند، “بەهۆی خراپی كەش و هەوا و بەرزبوونەوەی تەمەوە، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانە و گەڕانەوە راگیراون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێک كەشوهەوا باشتر دەبێت گەشتەكان لە فڕۆكەخانە دەستپێدەكەنەوە.
جێی باسە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە هەمان هۆکار بۆ ماوەیەکی نادیار گەشتە ئاسمانییەکانی نێو فڕۆخەکانەکەی راگرتووە.