دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند، تاکو ئێستا هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون نەبووە، تەنیا گومانلێکراوێک هەیە و نمونەی خوێنی لێ وەرگیراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، “منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کە لە ناوەڕاستی عێراقەوە هاتووە، گومان دەکرێت هەڵگری تای خوێنبەربوون بێت، بۆ ئەو مەبەستە لە نەخۆشخانەیە و لە لایەن پزیشکەوە چاودێری دەکرێت و سامپڵی خوێنی لێ وەرگیراوە.”
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەوەی دووپاتکردەوە کە خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارنەکراوە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە