کەسێک لە سلێمانی بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیردەکرێت

کەسێک لە سلێمانی بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەسێک لە سلێمانی بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیردەکرێت
0

لایک

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات کەسێکیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتووە، لە کاتێکدا پێشتر بە پۆلیس وترابوو کە ژنەکە لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیان خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە01-09-2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، 12ـی ئاب بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایەوە لە بوونی تەرمێک بەناوی (ك، م، پ) لەدایكبووی 1993، لە پزیشکی دادی سلێمانی، بە وتەی كەسوكاری قوربانییەکە، لە نهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وتەی کەسوکاری ئافرەتەکە، گومانیان لادروستبووە و پۆلیسی بەڵگە و تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، سەرەنجام دەركەوت ژنەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ) لەدایكبووی 1994، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بە پارچە ئاسنێک “لێی دراوە” و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە لەماڵەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی دووپاتکردەوە، کەسی دەستگیرکراو دانی بە “تاوانەکەیدا ناوە” و بەگوێرەی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بەگوێرەی ماددەکە؛ هەرکەسێک، بە ئەنقەست کەسێک بکوژێت، بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان کاتی سزا دەدرێت.