کەمێک پێشئێستا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریم پێشوازی لێکرا.
بڕیارە کازمی لەبارەی دوا پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنیی و سیاسی لەگەڵ بارزانی کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی ئەو شوێنانەی هەولێر(ئەربیل) بکات کە بە مووشەکی بالیستی کرابوونە ئامانج.



