بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێر(ئەربیل)ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە پاسەوانەکانی مەڵبەند خۆی کوشتووە.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2022، مەجید ئەحمەد، بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، “هەواڵم پێدراوە کە یەکێک لە پاسەوانەکانی مەڵبەند کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری شاری هه‌ولێر كارمه‌ندێكی پۆلیس به‌ناوی (ئه‌نوه‌ر جه‌وهه‌ر) كه له دایكبووی ساڵی 1992ـە كۆتایی به ژیانی خۆیهێناوه.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به كڵاشینكۆف گولـلهیهكی له سه‌ری خۆیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه، كه خاوه‌نی دوو كوڕ و دوو كچه.