چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه توانای سه‌قامگیری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان، ستایشی هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه رێگرییان له ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی و به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردووه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆپیشانده‌ران مافی خۆیانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای مافه ره‌واكانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا بۆ گشت گه‌لی عێراق بكه‌ن.