چوارچێوەی هەماهەنگی دوا بە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند بە مەرج پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن کە مەرجەکە کۆدەنگی نیشتمانییە.
لەراگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەیان بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوە و تێیدا هاتووە کە ئەوان پشتگیری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن بە مەرجێک کۆدەنگی نیشتمانی لەسەربێت.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، “پاڵپشتی هەر ئاراستەیەکی دەستووری دەکەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی وڵات و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەل”.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “پاڵپشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین وەکو ئاراستەیەکی دەستووری بەمەرجێک کۆدەنگی نیشتمانی لەسەربێت و کەشێکی گونجاو بۆ پرۆسەکە برەخسێت”.